حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

ئه‌ر ك و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ

ئه‌رك و كاره‌كانی وه‌زواره‌تی ناوخۆ

1- جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزی و ئاسایشی ناوخۆیی.

2 -كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی سیستمی گشتی و ماڵی گشتی و تایبه‌تی.

3- كاركردن  بۆ پاراستن و زامنكردن و په‌یڕه‌و كردنی ئازادیه‌ گشتیه‌كان و مافی مرۆڤ وه‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێم .

4- كاركردن له‌سه‌ر ڕێگرتن له‌ تاوان و توندوتیژی دژی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی ، به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی گشتی .

5- هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگا گشتیه‌ به‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پاراستنی ئاسایش و سیستمی گشتی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵ و ئه‌و ڕێكخراوه‌ عێراقی و نێوده‌وڵیتیانه‌ له‌ بواری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌ت.

6- بڵاوكردنه‌وه‌ی هزریكه‌لتوری و ئه‌منی و ژینگه‌یه‌كی ئاسایش به‌ نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ  له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ .

7- چاودێری ئاواره‌ و ڕاگوێزراو و په‌نابه‌ره‌كان و كاركردن له‌سه‌ر باشتركردنی بارودۆخیان  به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان .