حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت

ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له‌ ساڵی (1991) ئیراده‌ی گه‌ل بوو به‌رامبه‌ر كۆتایی هێنانی به‌ حوكمی دیكتاتۆریانه‌ی ڕژێمی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی ماف و سه‌ربه‌خۆیی كه‌ مافێكی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانه‌ ، وه‌ دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ، كه‌ له‌ هه‌ره‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و دڵنه‌وایی و پاراستی ڕۆح و سه‌ر و ماڵ و شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مانه‌ .

له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستی پێكرد، تا ده‌ستبه‌كاربێت له‌ بنیادنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی هاووڵاتیان و گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگا و پێداویستیه‌كان بۆ ڕێگری كردن له هه‌ر تاوانێك وه‌ هه‌روه‌ها له‌ بواره‌كانی هاتووچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ و ... هتد.

 جێی پێزانینه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌وڵێكی زۆر و به‌رده‌وامی داوه كه‌ توانیویه‌تی له‌ ڕێیه‌وه‌ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی پێشكه‌وتوو و له‌ئاست به‌رپرساریه‌تیدا دابمه‌زرێنێت بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگا .  ‌ ‌

 له‌ ساڵانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌نده‌ها ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ڕێی پلانی په‌ره‌پێدان و نوێگه‌ری كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ دابین كردنی توانای مرۆیی و هونه‌ری له‌ڕێی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراو به‌ كۆمه‌ڵگا به‌پێی پلانی ستراتیجی ئه‌منی چالاك . له‌ ئاست داواكاریه‌كانی ئێستا و دواڕۆژدا بێت و دامه‌زراو  له‌سه‌ر ڕۆحی هاوكاری و پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوان هاووڵاتی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ پێشكه‌شكردنی مانای لێپرسیاریه‌تی له‌ دابینكردنی زیاتری ئه‌من و ئاسایش له‌ كۆمه‌ڵگادا .  

 وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌نده‌ها ئه‌رك و پسپۆری له‌خۆ ده‌گرێت له‌ دیارترینیان پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمه‌ و دامه‌زراندن و ڕێكخستنی هێزه‌كانی پۆلیس و سه‌رپه‌رشتی كردنیانه‌ وه‌ هه‌روه‌ها كاروباری ڕه‌گه‌زنامه‌ و نیشنگه‌ و ڕێكخستنی هاتووچۆ له‌ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ و دابین كردنی سه‌لامه‌تی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان .

 ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌من و ئاسایش بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانن له‌ ڕێگه‌ی پیاده‌كردنی پلانێكی نوێ كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ بنه‌ما زانستی و پیشه‌ییه‌كان  بۆ په‌ره‌پێدانی توانا ماددی و مرۆییه‌كانی وه‌زاره‌ت .