حکومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی نـاوخـۆ

هەلی کار

سیستەمی دامەزراندنی وەزیفی سیستەمێکی تەکنیکی پێشکەوتووە بە بەکارهێنانی ئەنتەرنێت و بۆ راکێشانی سەرچاوەمرۆیی گونجاو بۆ پڕکردنەوەى وەزیفە بەتاڵەکان و دامەزراندنی نوێ و رەخساندنی هەل بۆ هەموو هاووڵاتییەک بەبێ ئەوەى خودی خۆیان ئامادەبن و داواکاری پێشکەش بکەن.

وەزارەتمان هەڵدەستێت بە راگەیاندنی گشت وەزیفە بەتاڵەکان و پلەى دامەزراندنی نوێ (لە کاتی هەبونی دامەزراندن) لە پێگەى ئەلیکترۆنی وەزارەت و هەروەها دەزگاکانی راگەیاندن بەپێی مەرجەکانی هاتوو لە یاسای راژەى شارستانی ژمارە 24ى ساڵی 1960ى هەموار کراو و یاسای خزمەت و خانەنیشینی هێزاکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە (18)ی ساڵی 2011 و گشت مەرجە پێویستییەکانی هەر وەزیفەیەک بەپێی پسپۆری و پاشان تاقیکردنەوەیان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆر و وەرگرتنیان بە شێوەى کێبڕکێ بۆ ئەوەى هەموو هاووڵاتییەک دڵنیا بێت لە دادپەروەری پرۆسەکە و هەروەها ئاگادارکردنەوەى پێشکەشکار لە هەر کەموکوڕییەک و هەروەها لەکاتی دەرچوونی ناوی لە رێگەى ئێمێڵی تایبەت بە پێشکەشکارەکە.